بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، دوای هێرشی سەدان شارۆچکەنشینی ئیسرائیلی بۆ سەر گوندی جیت لە پارێزگای قلقیلیە هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی ڕۆژاوا و ئاگردانی، حەماس و جەهادی ئیسلامی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەی جودا داوای شۆڕشی گشتی دانیشتووانی کەرتی ڕۆژاوا لە دژی ئیسرائیل و بەرەوڕوو بوونەوەی ئەو جۆرە هێرشە نامرۆڤانەیان کرد.
حەماس بە تیرۆریستی وەسف کردنی ئەو هەوڵەی ئیسرائیلیەکان داوایان لە سەرجەم خەڵکی کەرتی ڕۆژاوا کرد تا لە دژی هێرشەکانی ئیسرائیل بە تووڕەییەوە شۆڕش بکەن.
جەهادی ئیسلامیش ئەو هێرشە نامرۆڤانەی شارۆچکەنشینەکانی راگەیاندنی شەڕ لە دژی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی ڕۆژاوای وەسف کرد و داوای لە خەڵک کرد کە لە بەرانبەر شارۆچکەنشینەکان و جەنایەتەکانیان بوەستنەوە.
Your Comment